ئەمریكا  فڕۆكەی جەنگیی  جۆری ئێف-22 ی ناردە ئیمارات

ئەمریكا  فڕۆكەی جەنگیی  جۆری ئێف-22 ی ناردە ئیمارات

 

 

لە هەواڵێكی ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزدا هاتووە كە هێزی ئاسمانی ئەمریکا بڵاوی كردەوە كە دوابەدوای هێرشی موشەکیی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر ئەبوزەبی، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە جۆری ئێف-22 گەیشتنە بنکەیەکی ئاسمانی لە ئیماڕات.

 

هێزی ئاسمانی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە كرد كە وەکو بەشێک لە پیشاندانی پشتیوانیی ئەمریکا بۆ ئیماڕات دوابەدوای زنجیرە هێرشەکانی مانگی یەک کە هەڕەشەیان لەسەر هێزەکانی ئەمەریکا و ئیماڕات دروستکرد، فڕۆکەکان گەیشتوونەتە بنکەیەکی ئاسمانی لە ئیماڕات.

 

لەم هەفتانەی دواییدا حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێران زنجیرەیەک هێرشی موشەکییان بۆ سەر ئیماڕات ئەنجامدا، بەڵام سیستمە بەرگرییە موشەکییەکانی ئەمریکا و ئیماڕات بەرپەرچی موشەکەکانی حوسییەکانیان دایەوە.

 

 

هەروەها وەزیری بەرگریی ئەمریکا لوەید ئۆستن بە هەماهەنگی لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئیماڕات محەمەد بن زاین ئال نەهیاندا فەرمانی کرد فڕۆکەی جەنگیی نەوەی پێنجەمی ئەمەریکا بەخێرایی ڕەوانەی ئیماڕات بکرێن.

 

 

Top