بەهێزتربوونی پەیوەندی هەرێمی كوردستان و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی
ريَبوار حةمةلاو شوانى
پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لە ئاستی هەرێمیو جیهانی بەچەند قۆناغێكدا دەرباز بوون سەرەتا دەوڵەتانی ناوچەكە خوازیاری بەتەنها پەیوەندی ئەمنی بوون لەگەڵ پارتەكانی هەرێمی كوردستان، كە دواتر ئاستی پەیوەندیەكە گەیشت بەپەیوەندی لەگەڵ حیزبەكان و بوونی نوێنەرایەتی پارتەكانی هەرێم لە دەوڵەتانی دراوسێ.هەروەها لە سەر ئاستی ناوچەكە و وڵاتانی دراوسێی و هەرێمایەتیی نوێنەرایەتی هەیە و حكومەتی هەرێمی كوردستان توانیویەتی سەرەتا لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا گونجاوبێ و پەیامەكەی بەباشی بگات كە خوازیار نییە ئاسایشی هیچ لایەنێك تێكبدات، بیرمانە تا توركیا كۆنسۆڵگەی لە هەولێر نەكردەوە، دەوڵەتانی جیهان هیچ چەشنە نوێنەرایەتییەكان لەهەرێم نەبوو، لەم دیدەوە دەتوانین بڵێین پەیوەندی جیهانی لە پەیوەندی هەرێمییەوە دەست پێدەكات. بەڵام لە ئێستا چەندین كۆنسوڵخانەی وڵاتانی زڵهێزی جیهان و ئەوروپایی، ئاسیایی ، عەرەبی و وڵاتانی دراوسێی كۆنسوڵخانە و نووسینگەیان لە هەرێمی كوردستان كردۆتەوە ، ئەوەش پێشكەوتنێكی گەورەی هەرێمی كوردستان لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و بەرزبوونەوەی ئاستی پەیوەندییەكانی .
ئەوەی راستییەی كە لە رووی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان دەبینرێت ، پارا دیپلۆماسی و مامەڵەكردنی زۆرێك لە وڵاتانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان وەك كاركتەرێكی نادەوڵەتی بەڵام لە شێوەی دەوڵەتێكی سەربەخۆ ، چونكە ئەمڕۆ ئەوەی لەم دەڤەرە لە سەر ئەرزی واقع ڕوودەدات ئاست و شێوازی پەیوەندییەكان دەسەپێنێ بۆ نموونە داعش وەك مەترسییەكی جیهانی لە عێراق و سووریا خۆی بەهێز دەكات واتە ئەو هێزانەی لەدژی داعش جەنگ دەكەن، ڕاستەوخۆ دەبنە كاراكتەری جیهانی، لەو دیدەوە ئەمڕۆ هەرێم شانبەشانی هێزی جیهانی ڕووبەڕووی مەترسی جیهانی دەبێتەوە واتە هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكانی جیهانین. لە هەمان كاتیشدا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەولێر و پایتەخت وەك دوو پایتەختی جیاواز بۆ زۆرێك لە پرسە گرنگ و هەستیارەكانی مامەڵە دەكات بەو واتایەی كە گەر شاندێك یا سەركردە و وەزیری وڵاتێك سەردانی عێراق بكات بە بێ گەڕانەوەی بۆ كوردستان ئەوا سەردانەكەی بە ناتەواویی دەمێنێتەوە .
لەلایەكی دیكەوە ، كەشوهەوای كوردستان بەبەراوەرد لەگەڵ زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكە و جیاوازییەكی زۆری هەیە بەتایبەت لە رووی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و ئارامی و سەقامگیری و هەروەها شوێنك بۆ سەرمایەگوزاری و متمانەوە ، لەلایەكی دیكەوە هەرێمی كوردستان خاوەنی ڕەهەندێكی كەلتوری گونجاوە بەڕەهەندی كەلتوری جیهانی، چونكە لەگەڵ ستاندەردی نێودەوڵەتی دێتەوە، كە پێشمەرگە بۆ هەرشوێنێك دەچێت پێشێلكردن بەجێناهێڵێت، زۆر جاریش بۆ هاوڵاتیكی عەرەب گیانی خۆی خستۆتە مەترسییەوە، چونكە میلیشیایی دروستكراو و نایاسایی نییە، بەومانایەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەمڕۆ ناتوانێت بێ هەرێمی كوردستان و كەلتورەكەی هەندێك پرس و بابەت تاوتوێ بكەن.
هەروەها پیگەی جوگرافیایی سیاسی و ئابووری هەرێمی كوردستان لە گشت بوارەكاندا گەیشتۆتە قۆناغێك ئەمرۆ وڵاتانی ناوچەكە و كەنداو و ئەوروپایی و ئەمەریكا خوازیارن لە جیاتی زۆرێك لەوڵاتانی دیكە لەهەرێمی كوردستان كاری وەبەرهێنان ، هەموو ئەو هەوڵانەی سەركردایەتیی سیاسی هەرێمی كوردستان بەتایبەت سەرۆكی هەرێم وسەرۆكی حكوومەتی كوردستان وایانكردووە كە ساڵ بە ساڵ سەنگ و پێگەی كوردستان لە رووی پەیوەندییە سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووری و كۆمەڵایەتییەكانی لە سەر ئاستی ناوچەكە، نێودەوڵەتیی پێشكەوتن و گەشەسەندنی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت .