دانیمارک ڕێگە بە هێزەکانی ئەمریکا دەدات کە لە خاکی دانیمارك جێگیر بكرێن
لە نێوان بەرزبوونەوەی گرژییەکانی نێوان ڕۆژئاوا و ڕووسیا لەسەر ئۆکرانیا، دانمارک ڕۆژی پێنجشەممە 10ی شوبات ڕایگەیاند: کە ئامادەیە ڕێگە بە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا بدات لە خاکی دانیمارک وەک بەشێک لە ڕێکەوتنێکی بەرگریی دوولایەنەی نوێ لەگەڵ ئەمەریکا.
ئەو ئەندامەی ناتۆ کە یەکێکە لە نزیکترین هاوپەیمانە ئەوروپیەکانی واشنتۆن لە دەیەی ڕابردوودا، لە شەڕی عێراقدا بەشدار بوو و شان بەشانی ئەمریکاش بەشداری لە هێرشەکاندا کرد.
متە فردریکسن سەرۆک وەزیرانی دانیمارک ڕۆژی پێنجشەممە ئەو لێدوانەی بۆ پەیامنێران ڕاگەیاند: و جەختیکردەوە کە واشنتن پەیوەندی بە دانیمارکەوە کردووە و پێشنیاری ئەنجامدانی ئەو هاوکارییە بەرگرییە دوولایەنەی کردووە فریدریکسن ئەوەشی گوت: "تا ئێستا چۆنیەتیی ئەم هاوکارییە بە وردی پێناسە نەکراوە، بەڵام دەتوانێت هەبوونی هێزەکانی ئەمریکا و چەک و کەرەستە سەربازییەکانی ناو خاکی دانیمارک بگرێتەوە" .
سەرۆک وەزیرانی دانیمارک ئەوەشی خستەڕوو: "دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریکا دەرئەنجامی قەیرانی ئێستای ڕوسیا و ئۆکرانیا نییە، بەڵکو هاوکات دەبێت جەخت لەسەر ئەوە بکرێتەوە کە ئەم قەیرانە زیاتر پێویستیی ئەو هاوکارییانە دەردەخات" هەر لەو ڕووەشەوە مۆرتن بودسکۆف وەزیری بەرگری دانیمارک لە كۆنفراسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی پێنج شەممە باسی لە هاوکاری نێوان وڵات و ئەمریکا کرد و ناتۆ و ئەمریکای بە گەرەنتی ئاسایشی دانیمارک وەسفکرد و گوتیشی: "بۆیە کاتێک بەها ڕۆژئاواییەکان وەک دیموکراسی و ئەگەر ئازادی لە مەترسیدا بێت، ئێمە دەچینە پاڵ هێزەكانی ئەمریكا.
گوڵان: سەردار خەلیل