راگەیەندراوێك له بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرهوه
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە "پاش رووداوی کوشتنی هاووڵاتی ئەحمەد لەتیف سلێمان، دوێنێ شەو ٣-٢-٢٠٢٢ لە ناو ماڵەکەی لە گوندێکی سنووری ناحیەی قوشتەپە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، تیمەکانی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە ئەرکی خۆیان و توانرا تۆمەتباری سەرەکی دەستنیشان بکرێت".
هەروەها ئاشكرای كردووە كە تۆمەتبارەكە ئەمشەو خۆی ڕادەستی هێزەکانی ئاسایش کرد، دەدرێتە دادگا و لایەنی پەیوەندیدار بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆی.