ژمارەی هێزی سەربازیی ئۆكرانیا لەسەر سنووری بیلاڕووسیا زیادی كردووە

ژمارەی هێزی سەربازیی ئۆكرانیا لەسەر سنووری بیلاڕووسیا زیادی كردووە

 

 

ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ سه‌رۆكی بیلاڕووسیا لە میانی لێدوانێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئۆكرانیا به‌جددی كار له‌سه‌ر زیادكردنی ژماره‌ی پۆلیسی پاراستن ده‌كات له‌سه‌ر سنوری بیلاڕوسیا و ئۆكرانیا.، كه‌ له ‌ڕووی مامه‌ڵه‌كردنه‌وه‌ زۆر له‌ هێزه‌كانی ناتۆ خراپترن و ژماره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر سنوریش كۆكراونه‌ته‌وه‌ 10 هه‌زار سه‌ربازن.

سه‌رۆكی بیلاڕووسیا باسی له‌وه‌شكردوه‌، كە هیچ كۆچبه‌رێك نایه‌وێت بچێته‌ ناو خاكی ئۆكرانیاوه‌، هه‌مو كۆچبه‌رانیش ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌زانن، هه‌موان له‌ ئۆكرانیا هه‌ڵدێن كه‌چی هێزه‌كانیان ده‌یانه‌وێ پارێزگاری له‌ خاكی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بیه‌وێت بچێته‌ ناو خاكی ئه‌و وڵاته‌.

هەر لە درێژەی قسەكانیدا ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ  ڕوونی كردەوە كە  ئۆكرانیا ده‌ستی كردوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی مانۆڕی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنوری نێوان ئۆكرانیا و بیلاڕووسیا و ژماره‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر سنووریش كۆكراونه‌ته‌وه‌ (10) هه‌زار سه‌ربازن، بۆیە ئەوانیش له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌ست ده‌كەن به‌ ئه‌نجامدانی مانۆڕی سه‌ربازی.

Top