شێوازە تازەكانی قژ بڕین

شێوازە تازەكانی قژ بڕین

مۆدەكانی تازەی قژ بڕین لە ماوەیەكی كەمدا چەندین شێوازی تازە و نوێیان بۆ كراوە، كە زۆربەیان بە پێی كار و دەرچوون و ژیانی ڕۆژانە ئامادە كراوە، واتە ئەو خانمەی زۆرترین ماوە لە ڕۆژێكدا بەسەری دەبات، لە دەوام بێت یان لەماڵەوە، یان شوێنی دیكە، بەپێی كار و شێوازی ژیان قژ بڕینەكەی بۆ هەڵدەبژێدرێت، ئەو هەنگاوە بە پێی داواكارییە و فەرز نییە. ئەوانەی كە ڕۆژانە كار و دەوامیان هەیە، پێویستیان بە جۆرە قژێكە كە لە كاتی كاری ڕۆژانەدا بە زووترین كات ببەسترێت و بێزاریان نەكات، شێوازەكانیش بریتیین لە: قژی كورت، بۆ ئەو خانمانە گونجاوە كە دەوامی فەرمیان هەیە، یان لە زانكۆن، یانیش كاری مەیدانییان هەیە. شێوازی قژی درێژ و كراوە، بۆ ئەوانەیە كە زۆرترین ماوە لە ماڵن، یان ڕۆژانەی ژیانیان لە شوێنێك بەسەر دەبەن كە زیاتر دادەنیشن، ئەم شێوازە بۆئافرەتانی دیكەش دەبێت، بەڵام دەبێتە مایەی ماندووبوون و خزمەتكردنی زیاتر و گرنگیپێدانی زۆری دەوێت. شێوازی سێیەم كە قژ بڕینی كارییە، ئەو شێوازە دوو جۆری هەیە، كاریی كورت و درێژ، كە بۆ گەشت و دەرچوون و كاری مەیدانی و كاروباری ماڵ گونجاوە، بێ ئەوەی ماندووت بكات، هەروەها شووشتنیشی ئاسانە و سادەیە.

Top