پەرلەمانتارێك: باڵیۆزخانەکانی ئێران و سعودیە ئامادەن دووبارە بکرێنەوە
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئەنجومەنی ئیسلامی دەڵێت: پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە "زیندوو بوونەوە" و باڵیۆزخانەکانی ئەو دوو وڵاتە "ئامادەکاری" دەکەن بۆ دووبارە کردنەوەیان.
جەلیل ڕەحیمی جەهان ئابادی ڕۆژی شەممە 15ی کانوونی دووەم لە تویتێکدا ئاماژەی بە ئامادەکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و شانشینی سعودیە کرد و گوتی: ئەمە کاریگەری گرنگی هەیە بۆ کەم کردنەوەی گرژییە هەرێمییەکان و زیادکردنی پێکەوەیی جیهانی ئیسلام.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزیری دەرەوەی ئێران حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان بە کەناڵی هەواڵی جەزیرەی ڕاگەیاند : کە تاران ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ڕیاز دەست پێ بکاتەوە بۆ باشترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.
پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعودیە لە کانوونی دووەمی 1994ەوە پاش هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەكان و كونسوڵخانەكانی سعودیە لە تاران و مەشهەد وەستێنراوە، وتووێژە نافەرمییەکانی نێوان ئێران و سعودیە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا لە بەغدا دەستی پێ کرد و کە سێ خول لە ماوەی سەرۆکایەتی حەسەن ڕۆحانیدا بەڕێوەچوو.
دوای ئەوەی حکومەتەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی دەستی بە کار کرد تەنیا یەک خول لە گفتوگۆکان بەڕێوەچوو و دوای وەستانی، ڕیاز و تاران یەکتریان بە نەبوونی جدیەت و كەمتەرخەمی تاوانبار کرد.
سعودییە تا ئێستا وەڵامی داواکارییەکانی ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئەنجومەنی ئیسلامیی نەداوەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل