ماوەی 45 ساڵە دەستی نەهێناوەتە خوارەوە

ماوەی 45 ساڵە دەستی نەهێناوەتە خوارەوە

هەندێك جار بوونی نەخۆشی لە جەستەی مرۆڤدا، دەبێتە مایەی شێواندن و تەنانەت دروستكردنی حاڵەتێك كە جێگەی سەرسوڕمان بێت، نەخۆشیی ئەو پیاوە هیندستانییە بووەتە هۆكارێك كە ماوەی 45 ساڵە دەستێكی بەرەو سەرەوە وەستاندووە، وەك ئەوەی بە ئەنقەست وایكردبێت، ئەو پیاوە ناوی (ئامار بەهێرتییە)، جگە لەوەی تووشی نەخۆشییەكی ئێسك بووە كە ئێسكی ئنیشكی نانووشتێتەوە، ئەویش بە هەلی زانییوە و نەخۆشییەكەی كردووەتە مەسەلەیەكی نەتەوەیی. ئامار لە بانك كار دەكات لە ساڵی 1973 كە دوای ئەوەی ئێسكی دەستی وشك بووە، ئەویش بڕیاری داوە كە تا گەلی هیندستان لە ژێر ستەم و داگیركاریدا بێت، ئەو دەستی هەر وا دەبێت، تا دەگاتە ئەو ڕۆژەی كە هیندستان بە تەواوی ڕزگاری دەبێت، ئامار خاوەن سێ منداڵە، لە ڕاپۆرتی نەخۆشخانەیەكی ئەو وڵاتەدا هاتووە، كە دەمار و خوێنبەرەكانی دەستی ئامار وشك بوون، بەمەش دۆزینەوەی چارەسەری ئەستەمە.

 

Top