چەند ئامۆژگارییەک بۆ تەندروستی و پڕبوونەوەی قژ
January 11, 2022
رەنگا و ڕەنگ
١-لە هەفتەیەکدا سێ بۆ چوار جار قژت بشۆ، خۆت بپارێزە لە شووشتنی ڕۆژانە، تا دەرفەتێک بدەیت بە پرچت، بۆ ئەوەی سوودمەند بێت لەو چەورییەی کە پێستی سەر بەرهەمی دەهێنێت٠
٢- بە وریاییەوە قژت وشک بکەرەوە، هەرگیز دوای حەمامکردن قژت وشک مەکەرەوە، بۆ ئەوەی تاڵە قژەکانت دووربن لە شکان٠
٣-کاتێک قژت هێشتا تەڕە، شانەی مەکە، چونکە تاڵەکانی قژ لاوازن و، ئەوەش دەبێتە هۆی شکاندنیان٠
٤-کاتێ قژت ئاڵسکاوە، شانەی دەنک گەورە بەکار بهێنە٠
٥-با قژت بە شێوەیەکی سرووشتی وشک ببێتەوە و، موجەفیفە بە پلەی گەرمیی زۆر بەکار مەهێنە بۆ وشککردنەوەی٠
٦-لەو بەرهەمە کیمیاییانە بەدووربە، کە زیان بە قژت دەگەیەنن، بۆ نموونە، ڕەنگکردن٠
٧-ئەو شامپۆیانە بەکار بهێنە کە سووکن لە سەر پێستی سەر، بۆ نموونە: شامپۆیەک کە پێکهاتەکەی زەیتی گەرچەک، یان جێڵی ئەلۆڤێرا بێت.