بە دامركاندنەوەی خۆپیشاندانەكان.. دۆخی كازاخستان تا ڕادەیەك سەقامگیر بووە
وەزارەتی بەرگریی كازاخستان لە زاری لیوا سوڵتان جەمالەدینۆڤ، جێگری وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتەوە لە لێدوانێکی دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ئاندرێە سێردیۆکۆڤ، فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی ئاشتیپارێزی رێکخراوی هاوپەیمانێتی سەربازیی پەیماننامەی ئاسایش بە ڕابەرایەتیی ڕووسیا لە لێدوانێكی هاوبەشدا جەختیان كردەوە كە لە ئێستادا بارودۆخی کازاخستان تا ڕادەیەكی باش جێگیرە و حكومەت كۆنتڕۆڵی دۆخەكەی كردووە.
شایانی وەبیر هێنانەوەیە كە لە سەرەتای ئهم مانگهوه له وڵاتی کازاخستان خۆپیشاندانی فراوانی جەماوەری سەری هەڵدا، لە ئاكامدا توندوتیژییەکی زۆری بەدوادا هات، تا گەیشتە حاڵەتی ڕووبهڕوبونهوهی چهكداری لهنێوان خۆپیشاندهران و هێزه ئهمنییهكان، ئەم خۆپیشاندانە بووە هۆی سەرهەڵدانی توندوتیژی، چەکدارەکان هەوڵێكی زۆریان دا هێرش بكەنە سهر دامهزراوه حكومییەكان، لە ئااكامدا پێکدادانی چەکداری ڕووی دا.
دوابەدوای خۆپیشاندانەکان، حكومهتی وڵاتهكه ههڵوهشێنرایهوه، بهڵام سەرۆکی کازاخستان داوای كرد هێزەکانی ئاشتی پارێزی ڕێکخراوی هاوپەیمانێتی سەربازیی پەیماننامەی ئاسایش بە ڕابەرایەتیی ڕووسیا ڕهوانهی وڵاتهكهی بكرێت بۆ دامركاندنهوهی ناڕهزاییهكان. هێزەكانیش له وڵاتانی رووسیا، قرغیزستان، ئەرمینیا و بیلاڕووسیا و تاجیکستانەوە چوونه خاكی ئەو وڵاتەوەو ڕوبهڕووی خۆپیشاندهران بوونەوە.