سێ یانەی تۆپی پێی ئێران لەخولێکی پاڵەوانیەتیی ئاسیا دوورخرانەوە

سێ یانەی تۆپی پێی ئێران لەخولێکی پاڵەوانیەتیی ئاسیا دوورخرانەوە

 

 

 

كۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردووتەوە و ئاماژە بە دوورخستنەوەی سێ یانەی تۆپی پێی ئێران بە ناوەکانی ئیستیقلال و پرسپۆلیس و گوڵ گۆهەرسیرجان دەکات لە خولی پاڵەوانانیی ئاسیای 2022 .

لێژنەی چاودێریی سەربەخۆی ئاسیا لە بەیاننامەیەكدا ڕاگەیاند: کە بڕیارەکە بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی پیشەیی بەپێی یاسای مۆڵەتی پیشەیی بۆ یانەكانی کۆنفدراسیونەكە وەرگیراوە.

لیژنەی کۆنتڕۆڵی سەربەخۆی کۆنفدراسیونەكە ئەوەشی خستەڕوو، کە نابێت ڕێگە بەو سێ یانەیە بدرێت کە لە ساڵی 2022 بچنە خولی چامپیۆنس لیگی ئاسیا و هەروەها بەڵگەنامە زیادەکان کە لەلایەن یانەی گوڵ گۆهەرسێرجانەوە دابینکراون ڕەتدەکرێنەوە.

بەپێی میدیاکانی ئێران کەیسەکانی ئەو سێ یانەیە بۆ لێکۆڵینەوە و چالاکی بۆ سکرتارییەتی لیژنەی وێژەیی و ئەخلاقیی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێ ئاماژە پێکراون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

 

 

Top