رێگەكانی دیكەی بەكارهێنانی سیشوار (مجففە)

رێگەكانی دیكەی بەكارهێنانی سیشوار (مجففە)

خانمان هەمیشە بۆ وشككردنەوەی قژیان پەنا دەبەنە بەر ئامێری سیشوار، كە ئەویش بە هۆی هەوا گەرم و بەتینەكەیەوە قژ لە ماوەیەكی زۆر كەمدا وشك دەكاتەوە، بەڵام گەرمیی ئەو ئامێرە زیانی بۆ قژ و پێستی سەر هەیە، كەچی لە ڕاستیدا ئامێری وشككردنەوە لە زۆر بواری دیكە بەكاردێت، لەوانە: كاتێك نینۆكت بۆیە دەكەیت، دەتوانیت بە هەوای مجففە وشكیان بكەیتەوە، نەوەك دەمت ماندوو بكەیت و فووی لێ بكەی، سوودێكی دیكە بۆ لەپێكردنی پانتۆڵ و جینزی تەسك، بە تایبەت لەو كاتەی جلەكەت شۆردراوە، یان لە شوێنێكی سارددا داتناوە، دەتوانیت بە سشوار جلەكە گەرم بكەیت تا زیاتر و بە ئاسانی بكشێت، دەتوانیت بۆ كەویكردنیش بەكاری بهێنیت، كاتێك جلێكی ئوتوونەكراوت هەیە، دەتوانیت جلەكەت لە شوێنێك دایبنێت، پاشان بە مجففە ئوتۆوی بكەیت، هەروەها دەتوانیت بۆ كرانەوەی تەسكیی پێڵاو و گۆرەوەی بەكاری بهێنیت، كە ئەوەش كارێكی قورست بۆ ئاسان دەكات، دەتوانیت بۆ لێكردنەوەی لەزگە و پارچە كاغەزی چەسپێندراو بەكاری بهێنیت، لە دوای موولێكردنەوە كە ئاسەواری شەمع بە شوێنەكەوە دەمێنێتەوە، لە بری ئەوەی كەرەستەیەكی تیژ و ڕەق بەكاربهێنیت، دەتوانیت بە هەهەوای سشوار گەرمی بكەیت تا خاوو نەرم دەبێتەوە، پاشان لێی بكەیتەوە.

 

Top