دزینی ملیۆنان یۆرۆ لە كۆمپانیایەكی فەرەنسا
ئۆفیسی داواکاری گشتی پاریس ڕۆژی سێشەممە لێکۆڵینەوەیەکی دەستپێکرد بۆ یەکێک لە گەورەترین کەیسەکانی ساختەکاری لەم ساڵانەی دواییدا لە فەرەنسا.
بەپێی لێدوانی نوسینگەی داواکاری گشتی، سەبارەت بە فێڵكردن لەلایەن گروپی تاوانبارانی ڕێكخراوەكان، لەكاتی ساختەكاری لە کۆمپانیایەكی دروستکردنی خانووبەرە ملیۆنان یۆرۆ دزراوە.
لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەم، یەکێک لە ساختەکارەکان، وەک بەڕێوبەری كۆمپانیای ( سەفەری-سیم ) پەیوەندی بە ژمێریاری ئۆنلاینەوە کرد، بانگەشەی ئەوەی كرد کە خۆی ئامادە دەكات بۆ پێشكەش كردنی گشتیی سەرەتایی پشكەكانی کۆمپانیاکە، ئەو ڕێنمایی بە ژمێریارەكە كرد كە چەند گواستنەوەیەک بۆ حسابی بانکی لە دەرەوەی وڵات بکات.
دەوترێت كە زۆر لە پارەکە چووە تە سەر حسابی کەسانی نەناسراو، ئەوە تەنیا لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ڕابردوو بوو.
ژمێریارێکی دیكەی کۆمپانیاکە تێبینی ئیمێڵی هاککراوی بەڕێوەبەری گشتیی کرد، بۆیان دەركەوت کە بڕێکی زۆر پارە گواستراونەتەوە و دەگوازرێنەوە، دەست بەجێ بە سکاڵای کۆمپانیاکە، گواستنەوەی پارە ڕادەگیرێت، بەڵام زیانەکان بە چەند ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، زیانەکانی کۆمپانیاکە لە نێوان 33 بۆ 35 ملیۆن یۆرۆدایە، کۆمپانیاكە تا ئێستا کاردانەوەی لەسەر قسەکانی داواکاری گشتی نەبووە.
گوڵان: سەردار خەلیل