كچێكی هیندستان تاج و نازناوی شاجوانی گەردوونی پێ بەخشرا

كچێكی هیندستان تاج و نازناوی شاجوانی گەردوونی پێ بەخشرا

دوای كێبڕكێیەكی بەتین لە نێوان شاجوانی 80 وڵاتدا، دواجار كچە هیندستانی (هارناز ساندۆ) تاجی شاجوانی جیهانی لەسەر نا، پێشبڕكێی ئەمساڵ لە شاری ئیلات لە وڵاتی ئیسڕائیل بە بەشداری نوێنەری شاجوانی (80) وڵاتانی جیهان، كە شاجوانی زۆربەی وڵاتانی عەرەبی بەهۆی ناكۆكییان لەگەڵ ئیسڕائیل بەشداری ڕێورەسمەكەیان نەكرد، تەنیا شاجوانی وڵاتی ئیمارات و مەغریب بەشداربوون، نازناوی شاجوانی جیهانی ئەوجارە بە كچە هیندستانییەك بەخشرا، كە تەمەنی كە لەدایكبووی ساڵی 3-3-2000 درێژی باڵای 176 سەنتیمەترە، خەڵكی شاری گورداسپۆرە لە هیندستان، لە پێشوودا كاری مۆدێلی دەكرد، دواتر بەشداریی لە شاجوانی وڵاتەكەی و شاجوانی جیهاندا كرد، هەرچەندە بەر لە بەڕێوەچوونی پێشبڕكێیەكە شاجوانی تازە تووشی كۆرۆنا بووبوو، بەڵام دوای چارەسەری توانی بەشداری بكات و نازناوەكەش بباتەوە، هەر یەكە لە (نادیا فێرێریا) لە وڵاتی پاراگوای بە هاوەڵی یەكەم و (لالێلا مسوانی) شاجوانی باشووری ئەفریقیا بە هاوەڵی دووەمی شاجوانی جیهان هەڵبژێردران.

Top