ڕەنگە هەڵبژێردراوەكان بۆ لێو لە زستان

ڕەنگە هەڵبژێردراوەكان بۆ لێو لە زستان

ڕەنگی لێو لە وەرزێكەوە بۆ وەرزێكی دی جیاوازی و گۆڕانكاریی بەسەردا دێت، ڕەنگی لێو گرنگترین بەشەكانی ماكیاژی ڕوخسارە، بەو پێیەی كە لە ناوەڕاستی ڕوخساردایە و زیاتر چاوی دەكەوێتە سەر، پسپۆڕی جوانكاریی ئەڵمانی (رێنیە كۆگ) دەڵێ : واچاكترە لێوت لە سەرما بپارێزیت لەوەی چارەسەری بكەیت، بۆ پاراستنی لێوت لە سەرما، پێویستە كرێمی شێداركردن بەكار بهێنیت، ئەو ڕەنگانەش كە بۆ لێوەكان لەو وەرزەدا باون، بریتین لە: سوور، قاوەیی، بەرگندی، سەوزی تێر، ڕەش و پەمەیی، بەڵام ئەو ڕەنگانەی لەو وەرزەدا بەكاردێن وا باشترە بریتیبن لە ڕەنگە تۆخەكان، بە تایبەت قاوەیی تۆخی بریقەدار، سووری تۆخ، سووری كلاسیك، هەروەها ڕەنگی پەمەیی كاڵ و تۆخ، ئەگەر بۆ كەشی دەرەوە بێت، پێویستە پەمەیی تۆخ بەكار بهێنیت، ئەگەر بۆ شوێنی داخراو و هۆڵ بێت، دەبێ ڕەنگی پەمەیی كاڵ بەكار بهێنیت، بۆ ئەوانەی حەز بە ڕەنگی سوور دەكەن، دەتوانن ڕەنگی سووری فراولە (شلك)هەڵبژێرن.

 

Top