لە كاتی شتنی جلوبەرگدا لەم چەند هەڵەیە دوور بكەوەرەوە

لە كاتی شتنی جلوبەرگدا لەم چەند هەڵەیە دوور بكەوەرەوە

ئامێری جلشتن یەكێكە لە کەلوپەلە پێویست و سەرەكییەكانی ناو ماڵ، بەڵام زۆركات بۆ شتنی جلوبەرگەكان رێگەی هەڵە بەكاردێت و ئەمەش زیان بە جلەكان و جلشۆرەكەش دەگەیەنێت.

کە لەم چەند خاڵەدا کورتی دەکەینەوە:

1 - جۆرە جیاوازەكانی جلوبەرگ پێكەوە مەشۆرە: باشترە جلەكان بە پێی جۆری قوماشەكەی و رەنگەكەی جیایان بكەیتەوە، پاشان بیانشۆیت، ئەمەش وادەكات جلەكان زوتر خاوێن ببنەوە.

2 - بۆ ماوەیەكی زۆر جلشۆرەكە بە پیسی جێ مەهێڵە: بەڵکو زوو زوو خاوێنی بكەرەوە، چونكە جلشۆر پاش شتنی جلەكان بە شێداری دەمێنێتەوە و بەكتریایەكی زۆر لەخۆدەگرێت.

3 - شتنی جلی زۆر بەیەكەوە: کە ئەمە هەڵەیە و زیان بە ئامێرەكە دەگەیەنێت، هەروەها جلەكانت بە باشی خاوێن نابێتەوە، باشترە بۆشاییەك لەناو جلشۆرەكە جێبهێڵیت بۆئەوەی جلەكان بە ئاسانی بجوڵێن.

 

Top