نرخی نەوت بۆ سەرووی 78 دۆلار بەرز بووەوە

نرخی نەوت بۆ سەرووی 78 دۆلار بەرز بووەوە

لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا نرخەكانی نەوت بە بەڕێژەی 3٪ بەرزبوونەوە، بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت دوای ئەوە هات کە سەرەڕای بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری ئۆمیکرۆن، بەڵام پێشبینیدەکرێت ئۆمیکرۆن لە ساڵی 2022 هێندە کاریگەری نەبێت لە کەمکردنەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت. نرخی نەوتی برێنت 2 دۆلار و 61 سەنت لە هەربەرمیلێکدا بەرزبووەوە و گەیشتە 78 دۆلار و 76 سەنت. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاس 1 دۆلارو 87 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیل بە 75 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لەلایەكی دیكەوە وا پێدەچێت جارێكی دیكە وڵاتانی جیهان بەنا بۆ داخستنی سنوورەكان و جێبەجێكردنی داخرانی بازاڕەكان نەبەن، چونكە زیانە ئابوورییەكان زۆر مەترسیدارترە لەزیانەكانی كۆرۆناو چیتر ئابووری جیهان توانای بەرەنگاربوونەوەی شوێنەوارە خراپەكانی كەرەنتینەی نەماوە.

Top