لە سبەینێ (شەممەوە)بۆ (15) ڕۆژ پێدانی ڤیزا بۆ ئێران ڕادەگیرێت
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە لە رۆژی شەممەوە 25-12-2021 و بۆ ماوەی دوو هەفتە، پێدانی ڤیزای گەشتیاری و سەردانیكردن بە هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕادەگرێت.
ئەم ڕێكارانەی حكومەتی ئێران لەسەر ڕێنمایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئەو وڵاتەیە، كە ئامانج لێیان ڕێگریكردنە له بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن).
لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە ئه‌م گروپ و كه‌سانه‌ی خواره‌وه ڕێگەیان بۆ چوونە ناو خاكی ئێران پێ دەدرێت:ئه‌و هاووڵاتیانەی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان لە ئێران‌دا هه‌یه، هەروەها ئه‌وانه‌ی ڤیزای خوێندنیان هه‌یه كە قوتابین لە قوتابخانه ئایینیه‌كان یان لە زانكۆكانی ئێران، هاوكات بارزرگان وەبەرهێنەران او ئەوانەی ڤیزای مافی كاركردنیان هەیە یان ڤیزای جۆری ده‌رمان نه‌خۆشی و IPD یان هه‌یه