پۆلیسی ئەڵمانیا: بڕی یەك تۆن و نیو ماددەی هۆشبەر بە بەهای( 270 )ملیۆن یۆرۆ دەسوتێنێت
پۆلیسی ئەڵمانیا لە ویلایەتی باڤاریا دەڵێت: بارێکی کۆکاینیان لەناوبردووە، بە بەهای نزیکەی 270 ملیۆن یۆرۆ.
بەرپرسانی پۆلیس ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند: کە نزیکەی 1.5 تەن ماددە هۆشبەرەکان لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی هێزەکەدا لە ناوبراون.
پۆلیسی ویلایەتی باڤاریا دەڵێت: ئەو ماددە هۆشبەرەانە ڕۆژی سێشەممە (14ی کانوونی یەکەم) بە سەرپەرشتی بەرپرسانی ئەمنی لە باشووری ویلایەتی باڤاریا سووتێنراون. بەرپرسانی پۆلیس شوێنی جوگرافی تەواوی ئۆپەراسیۆنەکەیان ئاشكرا نەکرد.
ئۆپراسیۆنی سووتاندنی ئەو بڕە زۆرەی ماددە هۆشبەرەكان لەلایەن پۆلیسەوە ناوی "ئۆپەراسیۆنی هەڵمكردنی بەفر"ە و لەو چوارچێوەیەشدا بڕێکی زۆر لە کۆکاینەکان کە لە کاتی ئەنجامدانی چەندین چالاکی جۆراوجۆردا دەستیان بەسەردا گیرابوو لەناو بران.
لە ئۆپەراسیۆنێکدا نزیکەی 200 کیلۆگرام ماددە هۆشبەرەکان کە لە سندوقی مۆزدا لەلایەن کارمەندانی سوپەرمارکێتێكەوە حەشاردرابوو، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دۆزرایەوە و لە ئەیلولی 2017 توانیان دەست بەسەر بارەکەدا بگرن.
هارالد پیکێرت، بەرپرسی بەشی پۆلیسی تاوانکاری باڤاریا، گوتی: "کۆکاین ماددەیەكی زۆر مەترسیدارە کە تاوانبارە بێویژدانەكانی ئەو باندانە بە ڕێگای كڕین و فرۆشتنیەوە پارەیەکی زۆر بە دەست دێنن "
گوڵان: سەردار خەلیل