وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و رێكخراوی كۆچی جیهانی (IOM) لە كۆنفرانسێكدا لە شاری بەغدا تاوتوێی دەرفەتی كار بۆ پرۆژە بچووك و مام ناوندەكان دەكەن

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و رێكخراوی كۆچی جیهانی (IOM) لە كۆنفرانسێكدا لە شاری بەغدا تاوتوێی دەرفەتی كار بۆ پرۆژە بچووك و مام ناوندەكان دەكەن

 

رۆژی سێشەممە 14-12-2021 (كەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەری بەڕێزان (فتحی محمد علی) ڕاوێژكاری پەیوەندیەكان و (كۆڤان جەلال) بەرێوەبەر گشتی پیشەسازی و بەرێوەبەری نوسینگەی تایبەت لە سەردانێكدا بۆ شاری بەغدا كە لەسەر بانگهێشتی رێكخراوی كۆچی جیهانی (IOM) بۆ بەشداربوون لە پرۆگرامێكی گرنگ سەبارەت بە ڕاگەیاندنی (۱٠٠٠) دەرفەتی كار بۆ پشگیری كردنی پرۆژەكانی بچووك و مام ناوەند بۆ هەموو بەشەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، شاندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوەكە تاوتۆیی بەرنامەی هاوشێوە دەكەن، لە كۆنفرانسەكەدا جەنابی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی وتەیەكی پێشكەشكرد، تیشكی خستە سەر گرنگی و رۆڵی دەستی كار و دەرفەتەكان بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و پەرەپێدان بە پرۆژە بچووك و مام ناوەندەكان، تا ببنە رێگەیەك بۆ گەشەسەندنی لە بوارەكانی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی، هەروەها چاوی كەوت بە چەندین كەسایەتی و بەرپرسانی حكومی و بیزنسمانانی عێراق و وڵاتانی دیكە كە لە پرۆژگرامەكەدا بەشدار بوون.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و رێكخراوی كۆچی جیهانی (IOM) لە كۆنفرانسێكدا لە شاری بەغدا تاوتوێی دەرفەتی كار بۆ پرۆژە بچووك و مام ناوندەكان دەكەن
Top