لە مەراسیمێکدا لە تەکساس، كەسێك کوژرا و 13 کەسیش برینداربوون
لە شارۆچکەی بای تاونی تەکساسی ئەمریكا لە کاتی رێوڕەسمێکدا كەسێك تەقە لە بەشداربووان دەكات، بەم هۆیەشەوە كەسێك کوژراو و ١٣ کەسیش بریندار بوون.
ڕووداوەکە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە دەوروبەری کاتژمێر 18:40 خولەك بە کاتی ناوخۆیی ڕوویدا، کە نزیکەی 50 کەس لە ئاهەنگەكە لە شارۆچکەی « بای تاون » لە ڕۆژئاوای هیۆستون بەشداربوون.
بەوتەی پۆلیسی ناوخۆ، لەو كاتەی بەشداربووانی رێوڕەسمێکیە باڵۆنی بچوك و سووکیان دەناردە ئاسمانەوە، ئۆتۆمبێلێک لێیان نزیک بووەتەوە یەكێك لە سەرنشینەكانی دەستی بە تەقەکردن کردووە.
گوتیشی: سێ لە بریندارەکان بەهۆی خراپی بارودۆخیان بە هەلیکۆپتەر گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و یەكێك لە بریندارەكان منداڵە.
تا ئێستا هیچ وردەکاری دەربارەی ڕووداوەکە و گومانلێکراوەكە بڵاونەکراوەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل