بەرێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێلەی هەولێر: ئاردی حصەی (10) بێ كێشەیە و نانێكی باشی لێ دروست دەبێت

بەرێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێلەی هەولێر: ئاردی حصەی (10) بێ كێشەیە و نانێكی باشی لێ دروست دەبێت

بە مەبەستی ئاگاداربوون لە هاتنی ئەو ئاردەی كە دەدرێتە بریكارەكان و نانەواخانەكان، تاوەكو كواڵیتی و باشی جۆری ئاردەكە دەستنیشان بكرێت، بەرێوەبەرایەتی دانەوێلەی هەولێر لە ناكاو وتاقیكردنەوە بۆ گەنم و ئارد دەكات، تاوەكو دڵنیا بن كە ئاردێكی باش دەدرێتە هاوڵاتیان بۆ ئەو مەبەستە رۆژی دووشەممە رێكەوتی 13-12-2021 بە سەرپەرشتی (لادێ ابراهیم) بەرێوەبەری هونەری و ( كەریم محمد) بەرێوەبەری تاقیگە، دوای پشكنین و تاقیكردنەوە هەڵسان بە دروستکردنی نان لە کارگەی ئاردی بێتواتە لە بەشە گەنمی حصەی (10)، پاش هارینی گەنمەکە، دواتر هەویر دروستکرا، بۆ زانینی ماوەی مانەوەی هەویرەكە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر مانەوە، دەركەوت هەویرەكە بەبێ كێشە و گرفت بوو، لە ئەنجامیشدا نانێکی زۆر باشی لێدروست بوو، هەروەها له مانەوەی هەویرەكە بۆ دوو کاتژمێریش، هیچ كێشەیەكی نەبوو، نانێکی بەپێز و باشی لێی دروست بوو، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەكەین كە بەبێ دوو دڵی ئاردەكە وەربگرن.

Top