وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا:  ئیدارەی بایدن جەخت لە ڕێزگرتن  لە مافی مرۆڤ دەكاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا:  ئیدارەی بایدن جەخت لە ڕێزگرتن  لە مافی مرۆڤ دەكاتەوە

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دووپاتی كردەوە كە ئیدارەی جۆبایدن لە ڕووی  ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ پێشكەوتنی بەخۆیەوە دیوە، لەم ڕووەوە ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، كە هەنگاوەکانی ئەم بوارە بەشێکی سەرەکیی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکایە.

ئانتۆنی بلیکن ئاماژەی بەوە دا كە لەم ڕۆژگارەی ئەمڕۆدا  تەنانەت دەربڕینی ناڕەزایی دەبێتە هۆی سەرکوتکردن، هەر بۆیە جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ لە هەموو کاتێک زیاتر گرنگی خۆی دەردەخات. جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەم جیهانەی كە ئەمڕۆ  مرۆڤی تێدا دەژی ڕووبەڕووی جینۆساید، ڕەگەزپەرستی سیستماتیک، نایەکسانی، نەبوونی ئازادیی ڕادەربڕین، سەرکوتکردن و پەراوێزخستن دەبنەوە بەهۆی ڕەگەز و ئیتنی و ئایین و گۆڕینی ڕەگەزیانەوە.

شایانی باسە هەموو ساڵێك لە ڕۆژی دەی مانگی دوازدە، جیهان یادی  ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ دەكاتەوە . لە ساڵی 1948 بۆ یەكەم جار لەم ڕۆژەدا جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان پەسند كرا، ئامانجی سەرەكییش لەم جاڕنامەیە چەسپاندنی بەهاكانی مرۆڤایەتی بوو بۆ ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ.

 

 

 

Top