سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بریکاری پێشکەوتووی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بریکاری پێشکەوتووی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نزار ئەلخەیرەڵڵا بریکاری پێشکەوتووی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پرسی کۆچبەرانی سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا کرا و ستایشی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی دەرەوەی عێراق و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران بۆ هەرێمی کوردستان.

Top