سازدانی ئاهەنگێك بۆ شازادە خاتوونی ژاپۆن  بەبۆنەی تەمەنی پێگەیشتنی

سازدانی ئاهەنگێك بۆ شازادە خاتوونی ژاپۆن  بەبۆنەی تەمەنی پێگەیشتنی

 

 

 

شازادە ئایکۆ، تاکە منداڵی ئیمپراتۆر نارۆهیتۆ و شاژن ماساکۆ، ڕۆژی یەکشەممە لە کۆشکی شاهانە لە تۆکیۆ یادی ئاهەنگی 20 ساڵەی لە دایکبوونیان بۆ ساز کرد.

ئایکۆ کە نیو تاج و کراسێکی سپی درێژ لەبەر بوو، زەردەخەنەی بۆ پەیامنێران کرد.

ئایکۆ بەخی نییە پاشایەتی بكات چونکە بەپێی نەریتی دادگاكانی ژاپۆن، میراتگری تەختەکە دەبێت پیاو بێت.

لە راگەیەندراوێکدا لە ڕۆژی لە دایک بوونیدا بڵاوی کردەوە، گوتی: وەک کەسێکی پێگەیشتوو دەیەوێت خزمەتی کەسانی تر بکات.

ئەو گوتی: من زۆر سوپاسگوزارم بۆ هەموو ئەوانەی کە پشتگیری خۆیان پێ بەخشیم  و تا ئەمڕۆ یارمەتی منیان داوە.

ئەوەشی خستەڕوو: کە گیان لەدەستدانی زۆربەی خەڵکی جیهان بەهۆی  نەخۆشیی كۆڕۆنا دڵی تەنگ و نیگەرانی كردووە  و هیوای خواست بە زووترین کات "ژیانێکی ئارام  " بگەڕێتەوە بۆ هەمووان.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

سازدانی ئاهەنگێك بۆ شازادە خاتوونی ژاپۆن  بەبۆنەی تەمەنی پێگەیشتنی
سازدانی ئاهەنگێك بۆ شازادە خاتوونی ژاپۆن  بەبۆنەی تەمەنی پێگەیشتنی
Top