لە تەقینەوەی بورکانەكەی ئیندۆنیزیا  13 كەس گیانیان لەدەستدا

لە تەقینەوەی بورکانەكەی ئیندۆنیزیا  13 كەس گیانیان لەدەستدا

 

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، بەهۆی تەقینەوەی گڕکانی سێمێرۆی ئیندۆنیزیا بەلایەنی کەمەوە 13 کەس بوونە قوربانی، زۆربەی قوربانییەکان بەهۆی سوتانی سەختەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەیانی ڕۆژی شەممە گڕکانی سێمێرۆ لە ڕۆژهەڵاتی دوورگەی جاڤا تەقییەوە و لە دوای هەڵچوونی خۆڵەمێش ئاسمانی ناوچەکە تاریک بوو. بەرپرسانی رزگارکردنی ئیندۆنیزیا دەڵێن: 10 کەسیان ڕزگارکردووە، کە لە مەعدەنێکدا گیریان خواردبوو. لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 57 کەس بریندار بوون  و 41 کەسیش بەهۆی سووتانی بەشێك لە جەستەیان گەیێنراەنەتە نەخۆشخانە .

ڕۆژنامە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە: کە 11 گوندی ناوچەی لوماجانگ لە نزیک بورکانەکە بە خۆڵەمێش داپۆشراون،  بەم هۆیەشەوە دەیان هەزار دانیشتووی ئەو گوندانە ئاوارەبوون.

نزیکەی 130 شاخی گڕکانی چالاک لەو وڵاتە هەیە، لە ساڵی 2018دا تەقینەوەی گڕکانێک لە نێوان دوورگەکانی جاڤا و سومارتا ڕوویدا كە بووە هۆی ڕووچوونی  زەوی و ژێر ئاوبوونی، بەم هۆیەشەوە بووە هۆی گیان لە دەستدانی زیاتر لە 400 کەس لەو وڵاتە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

لە تەقینەوەی بورکانەكەی ئیندۆنیزیا  13 كەس گیانیان لەدەستدا
Top