سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بریندارانی هێرشی تیرۆریستانی داعش دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بریندارانی هێرشی تیرۆریستانی داعش دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 3ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، سەردانی پێشمەرگە بریندارەکانی هێرشی تیرۆریستانی داعشی کرد بۆ سەر بناری قەرەچووخ.
سەرۆکی حکومەت لە نزیکەوە، لە تەندروستی پێشمەرگە بریندارەکانی پرسی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستن و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد، هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەرکردنیان بکرێت. سەرۆکی حکومەت هەروەها ستایشی قارەمانیەتی و خۆڕاگری پێشمەرگەکانی کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەرگریکردن لە خاکی کوردستان.

Top