داهاتی نەوت بۆ 7 ملیار دۆلار بەرزبووەوە
لەگەڵ هەڵكشانی بەهای نەوتی خاو لەبازاڕە جیهانیەكان داو باشبوونی رەوشی ئابووری عێراق بەتایبەتی باشبوونی دۆخی كەرتی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوتی خاو داهاتی مانگانەی عێراق لەكەرتی نەوت بۆ 7 ملیار دۆلار هەڵكشا. وەزارەتی نەوت بە پشت بەستن بە داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ بڵاویکردووە، بە درێژایی مانگی تشرینی دووەم 98 ملیۆن و 192 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەکەی 7 ملیار و 590 ملیۆن دۆلار بووە. بە گوێرەی داتاکان، هەناردەی نەوت لە کێڵگەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق 95 ملیۆن و 860 هەزار نەوت بووە، بەڵام لە کێڵگەی کەرکووک لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە 2 ملیۆن و 320 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.