بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە لە دابەزین

بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە لە دابەزین

بەهای لیرەی توركی بەرامبەر دراوە بیانیەكانی دیكە بەتایبەتی دۆلاری ئەمەریكی بەردەوامە لەدابەزین ، ئەمەش دوای ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیانت، تاکو پێش ھەڵبژاردن کە بڕیارە ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێوەبچێت، نرخی سوود دادەبەزێت.
لەبازاڕە جیهانیەكان و لەناوخۆی توركیادا بەھای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزینی تۆمارکرد و یەک دۆلار بەرامبەر ١٣.٤٦ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەپێی ئامارێکیش لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئێستا، لیرەی تورکی ٤٥٪ی بەھاکەی بەرامبەر دۆلار لە دەستداوەو ئەمەش هەڵاوسانی ئابووری لێكەوتۆتەوەو بووەتە جێگای نارەزایەتی هاوڵاتیان و لەچەندە شارێكی توركیادا خۆپیشاندان لەدژی گرانبوونی بەهای شمەك و پێداویستیەكان روویانداوە.

Top