بەهۆی زریان و ڕەشەباوە هێڵی ئاسمانیی توركیا بۆ ماوەیەك ڕاگیرا

بەهۆی زریان و ڕەشەباوە هێڵی ئاسمانیی توركیا بۆ ماوەیەك ڕاگیرا

دوابەدوای ئەو ڕەشەبا و زریانەی لە ماوەی دووسێ ڕۆژی ڕابردوو ناوچەی دەریای مەڕمەڕەی لە باکووری رۆژئاوای توركیا گرتەوە، وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ‌ به‌یاننامه‌یه‌كی  بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژەی بەوە كردووە كە خێرایی ڕەشەبا و زریانەكە گەیشتە نزیکەی 130 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ، لە ئەنجامدا زیانێكی زۆری بە خانوو و منارە و تاوەری كارەبا گەیاندووە لە زۆر ناوچەی شاری  ئەستەنبوڵ. ئەمە وێڕای ڕاگرتنی هاتوچۆی ئاسمانیی نێوان ئەستەنبوڵ و شارەكانی ناوخۆو وڵاتانی دیكە.

لە لای خۆشیەوە فەخره‌دین كۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە پێگەی توێتەر نووسیویەتی كە  بەهۆی ئەو کارەساتەی کە بەهۆی گەردەلولە  لە ناوچەی مەڕمەڕە زیانی گیانیشی بە دواوە بووە، لەم ڕووەوە دووپاتی كردەوە كە پێنج کەس مردوون و 63 کەسی دیکەش برینداربوون.

لە لایەكی دیكەوە هێڵی ئاسمانیی تورکیا ئاگادارییەكی بڵاوكردووەتەوە كە  پڕۆسەی وەرگرتنی داواکاری و تۆمارکردنی گەشتیاران بەمەبەستی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی ئیستەنبوڵ بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە، لە ئاگادارییەكەشدا هاتووە كە ئەم ڕێكارە بەهۆی بوونی بایەکی بەهێز و ناجێگیری رەوشی کەشوهەوایە  کە مەترسی لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان دروست دەکات.

 

 

Top