فلاش میمۆری پەنجەمۆر

فلاش میمۆری پەنجەمۆر

 هەڵگرتنی داتا و زانیارییە شەخسییەكان گرنگی خۆی هەیە، ئەگەر داتاكانت خستنە سەر فلاش میمۆرییەك  پاشان بزربوو یان دزرا، بۆ ئەوەی زانیارییەكان نەكەونە دەست كەسانی تر، پێویستە لەپێشدا بە پرۆگرامێكی تایبەت بە قفڵكردن و پاراستنی داتا، فلاش میمۆرییەكەت قفڵ دابێ، هەرچەندە ئەویش بەهۆی پرۆگرامی تایبەتەوە رەنگە بكرێنەوە. ئەو فلاش میمۆرییانەی بە پەنجەمۆری بەكارهێنەر دەكرێنەوە گونجاوترین و جێی متمانەترین ئامێرن. فلاش میمۆری جۆری DM PD062  زۆر جێگای متمانەن.

ئەو جۆرە فلاش میمۆرییانە بەهۆی پرۆگرامی تایبەتەوە پەنجەمۆری بەكارهێنەرەكەی بۆ دادەنرێ، هەروەها لەناو خودی فلاش میمۆرییەكەشدا دوو بەشی دەبێت، بەشێكیان گشتییە و بەشێكیان شاراوە، ئەو بەشەی كە شاراوەیە تەنیا بە پەنجەمۆر دەكرێتەوە. خێرایی راگواستن لەو فلاش میمۆرییەدا زۆرە و لە جۆری USB3یە.  لەگەڵ گشت سیستەمەكانی ماك و ئەندرۆید و ویندۆز دەگونجێت.

Top