چاویلكەی كۆمپیوتەر

چاویلكەی كۆمپیوتەر

 رەنگە زۆرتان لەبارەی چاویلكەی زیرەكەوە بیستبێ و یان لە نزیكەوە تاقیتانكردبێتەوە. دەستپێكی بەرهەمهێنانی چاویلكەی زیرەك لەلایەن گوگلەوە بوو، چاویلكە زیرەكەكەشی هەر بەناوی خۆی خستە بازاڕ. بەدوای ئەوە گەلێك كۆمپانیا هەوڵیاندا چاویلكەی زیرەك و بەتایبەتمەند و توانایی جۆراوجۆرەوە بەرهەم بێنن.

چاویلكەی جۆری Recon Jet یەكێكە لەو چاویلكە زیرەكانە، لە راستیدا كۆمپیوتەرەكە و لە چاو دەكرێ. چاویلكەكە زۆرتر بۆ ئەو كەسانە بەرهەمهاتووە كە وەرزش دەكەن. كۆمپیوتەری سەرەكی بە چاویلكەكەوە بەستراوەتەوە. ئەوەش نابێتە هۆی ئەوەی بەكارهێنەر كاتی سوود وەرگرتن لە شاشەكان هەمیشە رووی لە هەوا بكا و كێشەی لە رێگا رۆیشتن بۆ دروست بێ.

چاویلەكە لە كۆمپیوتەرێكی بەهێز، كە یەكەی ناوەندی دوو ناوەكییە، هەروەها شاشەیەكی لەمسی، لە پەنای ئەویشدا كامێرایەكی HD و شاشەیەكی كوالیتی بەرز، بەرهەم هاتووە. لە سیستەمی بلوتوس و وای-فای بۆ پەیوەندی گرتن لەگەڵ مۆبایل سوود وەردەگرێ. بۆ بواری وەرزشی هەستەوەری ژیرۆسكۆپ، خێرایی پێو، بەرزی پێو و گەرمی پێوی تێدایە. كێشی چاویلكەكە تەنیا 60 گرامە.

Top