یەك لەسەر سێی نەوتی عێراق لە كێڵگەی رومەیلەی بەسرە بەرهەم دێت

یەك لەسەر سێی نەوتی عێراق لە كێڵگەی رومەیلەی بەسرە بەرهەم دێت

وەزیری نەوتی عێراق لە راگەیاندنی دامەزراندنی كۆمپانیای وزەی بەسرە ئاماژەی بەگرنگی نەوتی ئەو پارێزگایە كردوو راسی لە دەوڵەمەندی كێڵگەی نەوتی رومەیلە كرد كە یەك لەسەر سێی نەوتی عێراق لەو كێڵگەیەوە بەرهەم دێت.
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشدا، هیواخوازن دامەزراندنی ئەو وێستگەیە ببێتە خاڵێکی وەرچەرخان، بۆ زاڵبوون بەسەر شکستەکانی پێشووی عێراق و بەدەستهێنانی پلانەکان، بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین بەرهەم تا ساڵی 2027.
لەبەسرە هەردوو کۆمپانیای پێترۆچاینا و بریتش پێترۆلیۆم هاوبەشن، لەگەڵ کۆمپانیاکانی سۆمۆ و بەسرە.

Top