لەكۆی 10 كێڵگەی نەوتی لەهەرێمی كوردستان رۆژانە 420 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت
وەزیری سامانە سورشتیەكانی هەرێم لەنوسراوێكدا كە ئاراستەی پەرلەمانی كوردستانی كردووە ئاماژەی بەوە داوە كە 10 كێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەرێمی كوردستان هەیە و كۆی بەرهەمی رۆژانە دەكاتە 420 هەزار بەرمیل نەوت، هەروەها جەختی لەسەر ئەوەش كردووەتەوە بەوەی 10 كۆمپانیای جیهانی لەكێڵگە نەوتییەكانی كوردستان كار دەكەن و هیچ كێڵگەیەكی نەوتی لەبەرهەمهێنان رانەوەستاوە. ئەم لێدوانەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەكاتێكدایە كە پێشتر باس لە بەرهەمهێنانی 460 هەزار بەرمیل نەوت لەرۆژێكدا دەكرا بەپێی ئەم نووسراوەش ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەمی كردووە.