بەحرەین دەست بەسەر چەک و تەقەمەنیدا دەگرێت کە  سەرچاوەكەی ئێرانە

بەحرەین دەست بەسەر چەک و تەقەمەنیدا دەگرێت کە  سەرچاوەكەی ئێرانە

وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین لە تویتێکدا ڕایگەیاند كە  دەستگیرکردنی ئەو كەسانەی دەستگیر كردووە کە پلانیان بۆ كردەی تیرۆریستی داناوەو توانیویەتی دەستبەسەر چەک و تەقەمەنی دابگرێت كە لە ئێرانەوە هاتووە.

وەزارەتەكە زیاتر دەڵێت: وەک بەشێک لە هەوڵە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی چالاکدا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و لێکۆڵەران و بەڵگە تاوانبارەکان، گروپە تیرۆریستییەکانیان گرتووە كە پلانیان دانابوو بۆ كاری تێكدەرانە.

ئەو چەک و تەقەمەنییانەش کە لە ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت لەدەست ئەو كەسانە گیراوە کە پەیوەندییان بە گروپە تیرۆریستییەکانەوە هەیە لە ئێران.

بەحرەین پێشتر سەرکەوتوو بووە لە پوچەڵکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی پشت ئێران کە ئاسایشی نەتەوەیی خۆی بە ئامانج گرتبوو.

لە مانگی تەمموزی 2015 وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ڕایگەیاند کە هەوڵێکی پووچەڵکردۆتەوە بۆ قاچاخکردنی چەک لە ڕێگەی دوو هاووڵاتییەوە کە پەیوەندیی بە ئێرانەوە هەیە

وەزارەتی ناوخۆ لەوکاتەدا بڵاوی کردەوە کە دەستگیرکراوەکان دانیان ناوە بە وەرگرتنی ئەو بارە، کە تەقەمەنی و چەکی ئۆتۆماتیکی و تەقەمەنی لە ئێرانییەکان لە دەرەوەی ئاوی خاکی بەحرەین تێدایە.

لەمانگی حوزەیرانی هەمان ساڵدا بەحرەین تەقەمەنی و کەرەستەی دروستکردنی بۆمبی دەست بەسەردا گرت کە بەنیازبوون لەو وڵاتە و عەرەبستانی سعوودی بەکاری بهێنن.

 

 

 

 

Top