بازنی ڕەنگ ئەڵماس بۆ خانمانی بووك و ئافرەتان

بازنی ڕەنگ ئەڵماس بۆ خانمانی بووك و ئافرەتان

لە ڕۆژی بۆنە و ئاهەنگەكاندا، گرنگی بە خشڵ و ئێكسسوارەكان زیاتر دەدرێن، بەهۆی ئەوەی كەشێكی گشتییە و لە كۆبوونەوەی مۆدەكانە، جلوبەرگەكان هەمیشە ڕۆڵی خۆیان دەبینن، لەلایەكی دیكەشەوە خشڵەكان، مۆدێكی قەشەنگ لە شاكاری جوانیت پێك دەهێنن، هەوڵدە لە بۆنەكاندا، ئەو خشڵانە هەڵبژێرە كە بریقە و بریسكەیان پێوە دیارە، تا لەگەڵ تیشكی ڕووناكییەكاندا بریسكەكانی چاوی هەمووان بۆ خۆی ڕاكێشێت، سەرەتا ئەو خانمەی كە لە دەوامن و دەچنە شوێنی گشتی، دەتوانن كۆمەڵێك خشڵ هەڵبژێرن، بە تایبەت بازن، بازنەكان هەمیشە ڕۆڵی سەرەكییان لە خشڵەكاندا وەرگرتووە، بازنەكەت هێمای سەرنجڕاكێشیی دەستەكانتە كە بەشێكی دیاری جەستەیە، بە بازن دەتوانیت سەرنجی هەمووان ڕابكێشیت، ئەو بازنانەی لە ڕەنگی ئەڵماس دروست دەكرێن، باوترین جۆرن كە ئافرەتان خوازیارن لە شوێنە گشتییەكاندا لە دەستیانەوە بێت، ماركەی (هاری وینستۆن) كۆمەڵێك خشڵی لە شێوەی ئەڵماسدا دروست كردوون، كە هێندە جیاوازییان لەگەڵ خشڵی ئەڵماسی ڕاستەقینەدا نییە، خانمانی بووكیش دەتوانن ئەو جۆرە خشڵانە لە ڕۆژی بووكێنیدا لە دەست و مەچەكیان بكەن.

 

 

Top