لە هێرشی حەماس لە ئۆرشەلیم:  ئیسرائیلیەك  كوژرا  و سێ كەسیش بریندار بوون

لە هێرشی حەماس لە ئۆرشەلیم:  ئیسرائیلیەك  كوژرا  و سێ كەسیش بریندار بوون

 

 

لە هێرشێکی چەکداریی حەماس لە ئۆرشەلیم، پیاوێکی ئیسرائیلی تەمەن 26 ساڵ کوژرا، ڕووداوەکە دوێنێ بەرەبەیانی لە نزیک مزگەوتی ئەلئەقسا ڕوویدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.  

بەپێی راپۆرتەکان، یەکێک لەو هاووڵاتیانەی تەقەی لێکراوە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە  گیانی لەدەستداوە.

کاربەدەستان دەڵێن: کوژراوێکی تر ڕاگەیاندراوە و دوو ئەفسەری ئیسرائیلیش لە تەقەکردنەکەدا بریندار بوون.

پۆلیسی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئەو هێرشبەرە  چەكی دەمانچەی بەکارهێناوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێكراوە و کوژرا، بەرپرسانی ئیسرائیلیش ئەو چەکدارەی تەمەن 42 ساڵەیان وەک ئەندامی باڵی سیاسیی حەماس ناساند، کە لە گەڕەکێکی ڕۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوو. 

هەروەها حەماسیش بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، کە هێرشبەرەکە ناوی "فادی ئەبو شێخدام"ـە و یەکێکە لە سەرکردەکانی بزووتنەوەکەیان.

نەفتالی بێنت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد هۆشیارتربن، بۆهەر "هێرشێكی هاوشێوە" لە ئامادەباشی دابن.

دەشڵێت هێرشبەرەکە بە دەمانچە تەقەی كردووە و پێدەچێت لە پێشدا پلانی بۆ داڕێژرابێت و تەنها "32 بۆ 36 چرکە" درێژەی کێشا.

چەکدارەکە لە کاتی تەقەکردندا لە کۆڵانەکان دەپەڕیەوە بەخۆشحاڵییەوە زۆربەی ئەو کۆڵانانە چۆڵ بوون ئەگەرنا زیانی گیانی زیاتر دەبوو.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top