كه‌سێك به‌ تۆمه‌تى دزینى ئۆتۆمبێل و ماددەی هۆشبەرەوە لەشاری هەولێر ده‌ستگیر كرا

كه‌سێك به‌ تۆمه‌تى دزینى ئۆتۆمبێل و ماددەی هۆشبەرەوە لەشاری هەولێر ده‌ستگیر كرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌ولێر كه‌سێك به‌ تۆمه‌تى دزینى ئۆتۆمبێلێك له‌ جۆرى (كرایزله‌ر)، ده‌ستگیر كرا.
لە21/11/2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمی خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاوكردۆتەوە كە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان(نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل) لە نزیك گوندی لوبنانی تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ر. ع) بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (کرایزلەر - ژمارە/ بەغدا) دەستگیر کردوە.
هەروەها لەراگەیانراوەكەدا باس لەوەشكراوە كە لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمه‌تباره‌كه‌ دەست بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر و دەمانچەیەكیش داگیراوە، شایانی باسە تۆمەتبارەكە بەپێی ماددە 240 لە یاسای سزادان لەلایان دادوەرەوە بڕیاری راگرتنی بۆ دەرچووە.

Top