بە هاوکاریی هەواڵگریی ئیسرائیل، پێش هێرشەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بۆ سەر بنکەی ئەلتەنف، ئەمریکا ئاگادار کرایەوە

بە هاوکاریی هەواڵگریی ئیسرائیل، پێش هێرشەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بۆ سەر بنکەی ئەلتەنف، ئەمریکا ئاگادار کرایەوە

 

 

 

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، کە هێزەکانی ئەمریکا بە هاوکاریی هەواڵگریی ئیسرائیل توانیویانە هێزەکانیان لە 20ی تشرینی یەکەم بەر لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تۆڵەی ئێران لە بنکەی ئەلتەنف لە سوریا بکشێننەوە، حکومەتی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: کە هێرشەکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بە ئەنقەست و هەماهەنگی کراوە، بە مەبەستی کوشتنی سەربازە ئەمریکییەکان لە بنکەکەدا.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، کە هێرشەکەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران جگە لە بنكە سەربازییەکانی ئەمریکا، بینای هێزەكانی  ئۆپۆزسیۆنی سووریایان کردە ئامانج .

بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، هێزەكانی ئەمریکا چەند کاتژمێرێک پێش هێرشەکە بە هاوکاریی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل بنکەی ئەلتەنفیان جێهێشتووە.

بەپێی سەرچاوە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکان، هێرشەکە بەشێک بووە لە شەڕێکی شاراوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەڵامدانەوەی ئەو وڵاتە لە تۆڵەسەندنەوەی بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ئێران لە سوریا.

لە هێرشەکەی 20ی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا بە هاوکاری هەواڵگری ئیسرائیل هیچ کام لە سەربازانی ئەمەریکا نەکوژران و نە بریندار بوون، بەڵام ئەمە یەکەم جار بوو کە حکومەتی ئێران لە تۆڵەسەندنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل لە دژی ئێران هێزەکانی ئەمریکای کردە ئامانج، لەو هێرشە  پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی بە دیزاینی ئێران بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە سوریا دەستیان پێکرد، بەڵام حکومەتی ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە خاکی خۆیەوە نەنارد.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top