پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ..
هه‌موو ئه‌و بانگهێشت و سه‌ردانه فه‌رمییانه بۆ كۆڕیه‌ند و كۆنفرانسی ناوچه‌ی و نێوده‌وڵه‌تیی له بواره جیاوازه‌كانی ئاسایشی ،ئابووری و سیاسی و گفتۆگۆ و راوێژكردن له سه‌ر ئاستێكی به‌رزدا له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ، ئاماژه‌ن به سه‌رنگ و بایه‌خی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌یه‌كی پر كێشه و ئالۆزَی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا . مێژوو دوێنی و ئه‌مرۆیی كه‌سایه‌تی سیاسی و دیپلۆماسی به‌هێزی و حكومڕانی مه‌سروور بارزانیی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو، به تایبه‌ت نزیكه‌ی سێ ساڵی رابردوویی ئیداره‌دان و ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی قه‌یران و كۆسپه‌كان و شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته‌كان و پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ی هه‌رێم و ئینجا داكۆكیكردن له مافه‌ره‌واكانی له سه‌ر ئاستی عێراق ، ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی ، ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ركه‌وتوو و ده‌وڵه‌تمه‌دار و جیهان بینی و وردبینی بۆ گۆرانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و ده‌وروبه‌ی و هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندن و خه‌مخۆری و دڵسۆزییان ،سه‌ركه‌وتن و دروستكردنی ئه‌و متمانه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه به حكومه‌تی كوردستان له ناوچه‌یه‌كی پر كێشه وئاڵۆزدا .
هه‌روه‌ها له رابردوویی گۆشار و گه‌مارۆكان و پیلانگێرییه‌كانی ناوچه‌یی و عێراقی و ئینجا ڤایرۆسی كۆرۆنا و دروستبوونی ره‌وشێكی ناڵه‌بار و نه‌خوازراو ، مامه‌ڵه‌كردنێكی ژیرانه و ئیداره‌دانێكی رێك و پێك بۆ دۆخی هه‌ستیاری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند و گۆرانكارییه خێرایه‌كانی ناوچه‌كه هه‌بێت، نه‌كه‌وێته ژێر گوشاری نه‌یارانی كورد. هه‌ڵگرتنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی له لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان ، دیپلۆماسییه‌تێكی كارا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا و پشوودرێژی سیاسی و دیپلۆماسی و سازش نه‌كردن له سه‌ر مافه ره‌وا ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناچاركردنی به‌غدا بۆ ددانان به پرسی نه‌وت و وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، سه‌ركه‌وتن و هه‌نگاوێكی مێژوویی و له هه‌مانكاتیشدا ، سه‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌مه‌نداری و دیپلۆماسییه‌تكارێكی ژیرانی مه‌سروور بارزانیی بوو له نێو گۆرٍه‌پانێكی ئاڵۆزی وه‌ك عێراق و ناوچه‌كه كه‌بتوانێت هاوسه‌نگی له‌نێوان هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی رابگرێت، ئه‌وه‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌دات به سوودی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی بشكێته‌وه.
ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌كردن و سیاسه‌ت و دیپلۆماسییه سه‌ركه‌وتووه‌ی مه‌سروور بارزانیی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان وایكردووه كه له سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و ئینجا وڵاتانی زڵهێزی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و فه‌ره‌نسا و ئه‌وروپایی ، زیاتر له گرنگی و سه‌نگ و متمانه و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تییه‌كی برٍوانن و ئٔه‌مه‌ش جارێكی تر ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه بابه‌ته‌كه پرسێكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه نه‌ك هه‌رێمی .
هه‌روه‌ها ، ناكرێت رۆڵ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له پاراستنی و ئاشتی و سه‌قامگیری نادیده بگیرێت كه ئه‌مرۆ وه‌ك دوورگه‌ییه‌كی ئارام و شوێنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌یه جیاواز له‌گه‌ڵ زۆرێك له وڵاتانی دیكه و سیاسه‌تی نه‌رم و لۆژیكانه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌جیهانبینی ده‌توانێت سه‌رنجی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهان زیاتر به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان رابكێشێت و هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له رووی ئابووری ،گه‌شه‌سه‌ندن و ڕه‌خساندنی هه‌ڵیكار له رێگه‌ی پرۆژه گه‌وره‌ی پێشه‌سازی فه‌راهه‌م بكات و متمانه و سه‌نگی كوردستانیش زیاتر ببات به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی پر ئومێد وهیوا له ناوچه‌یه‌كی پر كێشه وئاڵۆزدا .