سەردانەکەی نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل سەركەوتوو بووە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەسەر زاری نێد پرایس گوتەبێژی وەزارەت باسی لە سەردانەكەی ڕاب ماڵی نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێرانی بۆ ئیسرائیل كرد، بەوەی كە ئەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە كردوونی، نموونەیان نەبووە.
نێد پرایس لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕوونی كردەوە كە کە ماڵی بە رلە چەند ڕۆژێك چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەو و وەزیری بەرگری و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی موساد و بەرپرسانی دیکەی ئیسرائیلدا ئەنجام داوە.
ڕاب ماڵی پێش ئەوەی بڕواتە ئیسرائیل، سەردانی ئیماراتی کرد و بڕیاریشە لە گەشتە 10 ڕۆژەیەکەیدا جگە لەو دوو وڵاتە، سەردانی عەرەبستانی سعودیە و بەحرەینیش بکات.
ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی کەنداویان لەلایەن هەندێ حكومەت ئاگادار کراونەتەوە، بە تایبەتی دوای ئەوەی ئەو حكومەتانە لە ئەمەریکا هاتوونەتە سەرکار، چ لەو ماوەیەدا کە ڕێککەوتنی ناوکی 2015 ئەنجامدرا و چ لەوەتەی گفتوگۆکانی ڤیەننا لە بەهاری ئەمساڵەوە دەستی پێ کرد.