وەزارەتی دارایی بڕیارێکی سەبارەت بە باج وەرگرتن لە پزیشكان دەرکرد

وەزارەتی دارایی بڕیارێکی سەبارەت بە باج وەرگرتن لە پزیشكان دەرکرد


بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێك بۆ پابەندکردنی پزیشکان بەپێدانی باج دەردەکات.
بەپێی نووسراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج كە بڕیارێكی تێدا دەرچووە کە بریتییە لەوەی كە دەبێت هەموو پزیشکانی هەرێمی كوردستان باج بدەن.
هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو كە پزیشك لەو کاتەی نۆرینگە دەکاتەوە ئەوە دەبێت بڕێك باج بدات.
هەروەها پێویستە هەموو پزیشكان ڕاپۆرتێ خۆیان بەلایەنی پەیوەندار بدەن و فۆڕمێكیش بۆ ئەو مەبەستە پڕ بکەنەوە و تەئكید لەوەشکراوەتەوە كە هەر پزیشکێك تاوەکو 31/12/2021 خۆی بۆ باج تۆمار نەکات ئەوە بەرپرسیار دەبێت و لێپرسینەوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
هاوكات ئەو بڕیارە بۆ ئەو پزیشکانەیە کە تاوەکو ئێستا كە خۆیان لە باج تۆمار نەكردووەو هیچ باجێکیان نەداوە.
شایانی ئاماژە پێكردنە كە ئەم باجدانەی پزیشكان هیچ كاریگەری لەسەر گرانبوونی نۆرینەگەكان نابێت، بەڵكو تەنیا بۆ دادپەروەریەو ئەو باجەی لە پزیشكان وەردەگیرێت دەچێتە داهاتی گشتی و لەبەرژەوەندی خەڵكدایە.

Top