هەڵمەتێك بۆ لابردنی زێدەڕۆیەكانی سەر موڵكی گشتی لە سلێمانی دەستپێكرد

هەڵمەتێك بۆ لابردنی زێدەڕۆیەكانی سەر موڵكی گشتی لە سلێمانی دەستپێكرد

بۆ لابردن و نەهێشتنی زێدەڕۆییەکان لەسەر موڵكی گشتی شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێكی ئەنجامدا كە لەمبارەوە شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاندوە كە زیادە‌ڕە‌وی بۆسە‌ر موڵكی گشتی لە‌ ھیچ كە‌سێك قەبووڵ ناكریت لە‌ھە‌ر پلە‌و پۆستێكدابێت.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕایگەیاندنەكەدا ئاماژەی بەوەشداوە كە بە‌شی لابردن و سە‌رپێچی و زیادە‌ڕۆیی شارە‌وانی سلێمانی لە‌ تێكدان و ڕێگریكردن لە ‌زیادە‌ڕە‌وی بۆ سە‌ر موڵكی گشتی بە‌ردە‌وام دەبێت‌ و لەرۆژی دووشەممە تیمەکانیان ھە‌ڵمە‌تێكیان بۆ ئەو مەبەستە ئە‌نجامداوە لە ژاڵە‌ی خواروو بە‌ مە‌بە‌ستی ڕووخاندن و تێكدانی ئە‌و کۆگایانەی كە ‌لە‌سە‌ر موڵكی گشتی دروستكراون و پێشتر ئەو شوێنانە ئاگادار كراونەتەوە بە ڕاگرتن و ڕووخاندنی زیادە‌ڕە‌وییە‌كانیان، بە‌ڵام هیچ یەكێك لەو كەسانەی زێدەڕۆیان كردووە بە ڕێنماییەکان پابەندنەبوون، سەرەڕای ئەوەش خۆیان بە‌ خاوە‌ن دە‌سە‌ڵات دە‌زانی.
هاوكات سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو و تەئكیدی كردەوە کە زیادەڕەوی بۆ سەر موڵکی گشتی لە هیچ کەسێك لەهەر پلەو پۆستێك بێت قەبوڵ ناکرێت.

Top