لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەست بە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان دەكرێت

لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دەست بە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان دەكرێت

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند كە لە 2021/11/14 بەمەبەستی پتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان و گرنگیدان بە پڕۆژەکان و هاوکاری و پاڵپشتیکردنی زیاتری ئەنجومەنی وەزیران بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر لەگەڵ دكتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بەئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو سەرجەم قائیمقامەکانی سنووری پارێزگا لە دیوانی پارێزگای هەولێر سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکیان کردوە.
لە راگەیاندراوەكەدا ئەوە خراوەتەروو كە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی پاڵپشتی و هاوکاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ پارێزگای هەولێر دووپاتکردۆتەوە و جەخت لەسەر ئامادەکارییەکان دەكاتەوە بۆ پڕۆژەکانی پەرەپیدانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵی 2022 لە پاشان هەموو ئاسانکاری و هاوکاری و پاڵپشتییەکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر نیشانداوە.
ئاماژە بەوەش كراوە: پارێزگاری هەولێر سوپاسی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیان کرد بۆ هەموو ئەو پاڵپشتی و هاوکارییانەی چ لە ڕابردوو و چ لەئێستادا پیشکەشی پارێزگای هەولێریان کردووە.
هەر لەراگەیاندنەكەی پارێگای هەولێر هاتووە كە لەسەر زاری ئومێد خۆشناو لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵی 2021 لە ژێر فەرمان و ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زۆربەی ئەو شوێنانەی پێویستی کردووە لە گەڕەکە هەژارنشینەکان و کۆمەڵگا و ناحییە و قەزا و گوندەکان بەشێوەیەکی یەکسان پلانیان داڕشتووە و دەستیان بە ئەنجامدانی پڕۆژەکان کردووە کە ئێستا بەشێك لەو پڕۆژانە تەواو بوون و بەشێکیشیان لە تەواوبووندان، هەروەها بۆساڵی ئایندەش بەهەمان شێوە وەکو پارێزگای هه‌ولێر لە پلان و بەرنامەیاندایە له‌و شوێنانه‌وه‌ ده‌ست بە پڕۆژه‌ و كاره‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان بكەن كه‌ كه‌مترین ده‌ستی خزمه‌تگوزارییان پێگه‌یشتووه‌ یان له‌ڕابردوودا نه‌توانراوه‌ وه‌ك پێویست خزمه‌ت بكرێن.

Top