كۆسپ وپیلانى نه‌یاران ،نه‌یانتوانى كاروانى خه‌باتمان بوه‌ستێنن
دوژمنان ونه‌یارانی گه‌لی كورد به‌درێژایی مێژوو ، به‌رده‌وام هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی دۆزی كورد و پاشگۆێ خستنیان داوه ، گشت توانایه‌كی سه‌ربازی، ماددی یان گڕتۆبهر له پێناو بێ ئومێدكردن و ڕێگریكردنی گه‌لی كورد له گه‌یشتن به مافه‌ره‌واكانی ، به‌ڵام بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی ژیرانه و خۆڕاگری و فیداكاری گه‌له‌كه‌مان هه‌موو ئه‌و نه‌خشه وپیلانگێرییانه رووبه‌ڕووی شكست و مایه‌پووچ بوون بوونه‌ته‌وه ..
به‌تایبه‌ت كه پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌وره‌ترین ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیی مێژووی به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌كه‌ی كه به‌رفراوانتره له به‌رژوه‌ندی حیزبی و به‌درێژاییی مێژوویی خه‌باتی سه‌ده‌یه‌ك له سه‌ر ئاستی كوردستانی مه‌زن به ئه‌ستۆ گرتووه ، له هه‌مان كاتیش‌دا بووه‌ته ئومێد و وزه بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یی كورد و مه‌شخه‌ڵی رووناك و درێژه‌پێده‌ری شۆڕش و راپه‌ڕینه‌كان وه‌ك مه‌شخه‌ڵێكی پر رووناكی و ئومێد ..
دوژمنان وداگیركه‌ران چه‌نده هه‌وڵی پیلانگێری و گه‌له‌كۆمه‌كی و خامۆشكردنی شۆرشه‌كانی كوردستانیان دا بێت ، ئه‌وا رابه‌رایه‌تی بارزانیی و پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر پێ‌داگر و مكۆربووه له تێكۆشان بۆ چه‌سپاندن و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ره‌واكانی كورد وكوردستان ، شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول و ئینجا پێشكه‌وتخوازی گوڵان و تا گه‌یشتن به رٍاپهڕینه شكۆمه‌نده‌كه‌ی به‌هاری 1991 گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتی مێژوویی بوو له دوای ئوتۆنۆمی ساڵی 1970 كه تێیدا قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له رووی یاسایی و سیاسی جێگركراوه و گه‌لی كورد توانی ببێته خاوه‌ن په‌رله‌مان ، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .
دوژمنان له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنێك ، زیاتر كۆسپ و بهربهستیانن له به‌رده‌م گه‌لی كورد و سه‌ركردایه‌تییه‌كی ئیتر چ له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و به سیناریۆی جۆراجۆر بێت تا له‌رێگه‌ی گروپ و به‌كرێگیراوه‌كانیان و زۆرجارانیش ڕاسته‌وخۆیان هه‌وڵی رێگریكردن له‌و كاروانه پر شانازیی و سه‌ركه‌وتنه‌یان گرتووه ، نموونه‌ی ههربهرچاویش شه‌ڕی ناخۆیی، به‌كارهێنانی په‌كه‌كه و چه‌ند گروپ ولایه‌نی دیكه له پێناو لاوازكردنی پێگه و هه‌وڵدان بۆ له‌باربردنی ده‌سكه‌وته‌كان و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان .
به‌تایبه‌ت له دوای 2005 و چه‌سپاندنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كیانێكی یاسایی زیاتر سه‌نگ و پێگه‌ی له رووی سیاسی و دیپلۆماسییه‌وه به‌هێزتر بووه ، ئه‌و سه‌ركه‌وتن وپێشكهوتنه به‌رده‌وامانه به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌كانی ناوه‌ڕاست وباشووری عێراق ، دیسان وایانكرد كه دژایه‌تی و هه‌وڵی دروستكردنی كۆسپ و ته‌گه‌ره و لێدانی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان چ له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی دیسان و به‌غدا و ئینجا هه‌رێمایه‌تیی زیاتر ببێت ، به‌تایبه‌ت له رێگه‌ی گوشاری دارایی و سیاسی و سه‌ربازیش ، به‌ڵام دیسان پارتی و سه‌ركردایه‌تییه ژیرانه‌كه‌ی بهخۆیندنهوهی وردبینانه‌ی بۆ زێهنیه‌تی به‌غدا و نه‌یاران توانیی به خۆراگری و سیاسه‌تی ژیرانه به‌رگریی له‌مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات و به‌ڵام دوای هه‌وڵێكی زۆر و خۆراگری كورد ، سه‌رۆك بارزانیی به پشتیوانیی گه‌لی كورد و سه‌ربه‌خۆیخوازان له هه‌نگاوێكی ژیرانه و دیموكراسیانه په‌یامێكی گرنگ و ستراتیژی به سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی گه‌یاند به‌غدا و نه‌یارانی كورد ، یه‌كه‌م ، نوێكردنه‌وه‌ی په‌یامی كوردستانیبوونی كه‌ركووك، چه‌سپاندنی مافی سه‌ربه‌خۆیی ، خۆراگری گه‌لی كورد به‌رامبه‌ر قه‌یرانه دروستكراوه‌كان و شه‌ڕی جیهانی تیرۆر و ئینجا مرۆڤدۆستی گه‌لی كورد و حه‌وانه‌وه‌ی زیاتر له دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر.
پاش سه‌ركه‌وتنی ڕیفراندۆمه‌كه‌ی سه‌روك بارزانی ده‌ستكرا به هه‌نگاونان بۆ جه‌نگه قورسه‌كه، به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی پێش ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئیراده‌ی سه‌رۆك بارزانی بشكێنن و پاشه‌كشه به بارزانی بكه‌ن له ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی، بۆیه‌ش ئامانجه‌كه‌یان گوڕا و ئێستا ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م جه‌نگه قورسه شكاندنی ئیراده‌ی گه‌لی كورده، تا به شكاندنی ئیراده‌ی گه‌ل ئیراده‌ی بارزانیش بشكێنن، چونكه ئه‌وان له‌وه دڵنیا بونه‌ته‌وه كه ئیراده‌ی سه‌روك بارزانی ناشكێنرێت و بارزانی نایێته سه‌ر ڕێی ئه‌وان، پێویسته خه‌ڵكی كوردستان دڵنیابن له‌وه‌ی زۆڕمان تێپه‌ڕاند و كه‌می ماوه، فرۆكه‌ی درۆن و گه‌مارۆدان و هه‌وڵی شكاندنی ئیراده‌ی كورد وكوردستان نه‌یانتوانی ڕێگری بكه‌ن له كاروانی سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنه‌كانی كوردستان و له‌گه‌ڵ هه‌ر پیلانگێرییه‌ك كوردستان زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه گه‌وره‌كه‌مان .