لەبەهاری 2022 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 3 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا بەرز دەبێتەوە

لەبەهاری 2022 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 3 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا بەرز دەبێتەوە

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق پلانی وڵاتەكەی ئاشكرا كرد بەوەی لە بەهاری ساڵی داهاتووی 2022 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بۆ 3 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل بەرز بكاتەوە، ئەم ژمارەیەش فرۆشتنی نەوتی خاو لەهەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.
لەم رووەوە كۆمپانیای لۆك ئۆیلی روسی ئاماژەی بەزیادبوونی ناردنە دەرەوەی نەوتی عێراق كردوو پێی وابوو لەسەرەتای ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی عێراق بۆ 3 ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا زیاد دەكات.
چاودێران پێیان وایە وڵاتی عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە ئاستی بەرهەمهێنانیان لە 3 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوت لەرۆژێكدا زیاد بووە، بەمەش عێراق لە گرفتی كورتهێنانی بودجە دەربازی دەبێت ئەگەر بەشێوەیەكی زانستی و رێكوپێك و دوور لەگەندەڵی و بەهەدەردانی داهاتەكەی مامەڵە لەگەڵ ئەم زیادبوونەی پترۆ دۆلار بكرێت.

Top