کاریگەری توندوتیژی جەستەی لە سەر ئافرەت

کاریگەری توندوتیژی جەستەی لە سەر ئافرەت

توندوتیژی دیاردەیەکی مێژووی و جیهانیە لە کۆنەوە بوونی هەبووەو هەر بەدەوامە وە زیاتریش ئافرەتان ڕووبەڕووی دەبنەوە کاریگەری دەبێت لەسەریان ئەگەر بێتوو پێناسەی توندوتیژی بکەین توندوتیژی بریتییەکارەقێزەونەکانی کۆمەلگا مرۆڤایەتی بێ گومان کۆمەلگای ئێمەش بێ بەش نییە لەم کارە قێزەونە توندوتیژی شانۆگەریەکی تراژیدییایە کە لەلایەن خودی خۆیەوە نمایش دەکرێت ئەکتەری سەرەکی ئەم نمایشە مرۆڤ خۆیەتی ناوی شانۆگەریەکەش تۆلەیە بریتییە لە پەنابردن بەر هێز بۆ ناچارکردنی تاک یان گرووپ یان کۆمەل دژ بە خواست و ئارەزووەکانی خۆیان واتە هەولدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی لە ڕێگای هێزە لە جیاتی زمانی دیالۆگ و گفتوگۆ، ئێمە ئەگەر بێتوو باس لە توندوتیژی جەستەی بکەین که ئافرەتان ڕووبەڕووی دەبنەوە وە کاریگەریان لە سەریان هەیە توندوتیژی جەستەیی بەهەر توندوتیژیەکی فیزیکی بەرامبەر بە ئافرەت بکرێت وەک لێدان و کوشتن و سووتان لەم جۆڕە توندوتیژییە شوێنەواری توندوتیژی بەتەواوی بەجەستەی ئافرەتەکەوە دیارە بەپێی نوێترین ئامارەکان ٪٢٥ کۆی ژنانی جیهان ڕوو بەڕووی ئەم جۆرە توندو تیژیە دەبنەوە وە کاریگەری تەواو بەسەریانەوە هەیە بۆ نموونە ئافرەتێک لی دەدرێت جا لە لایەن باوک بێت یان برا یان هاوسەر شوێنەوارەکەی تەواو بەجەستەیەوە دیارە ژنان زۆر لە بەر ترس یان شەرم و ئابڕوو چوون باسی لێوە ناکەن زیاتر بێ دەنگی هەلدەبژێرن ئافرەتان لێرەدا تووشی بێزاری و ترس و خەمۆکی دەبن لە کۆمەلگەکەیاندا هەندەک جار ئافرەتەکان وا بیر دەکەنەوە کە هەقی خۆیانەتوندوتیژیان بەرامبەر کراوە کە ئەرکی خۆیان بەباشی ڕانەپەراندووە بۆیە پێویستە لەهەر کۆمەلگەیەکدا بێت یاسایی تایبەت هەبێ بەسزادانی ئەو کەسانەی کە توندو تیژی دەکەن بەرامبەر بە ئافرەت وە لە کۆمەلگادا کار بکرێت بۆ ئەم بوارە زیاتر هەول بدرێت بۆکەم کردنەوەو نەهێشتنی ئەم جۆرە توندوتیژیانە لە ڕێگای بەرنامەو سیمینار و تۆرە کۆمەلایەتیەکان چونکە ئافرەتانیش مرۆڤن مافیان هەیە وە دروستکەری ژیانن.


نووسینی /گولان حسین

Top