له‌ سلێمانى كەسێك بەدەمانچە لەناو دوكانێكدا كوژرا

له‌ سلێمانى كەسێك بەدەمانچە لەناو دوكانێكدا كوژرا

لە10/11/2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمی خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌ كە تێیدا هاتووه‌ كە نیوه‌ڕۆی‌ 10/11/2021 تۆمه‌تبارێك له‌ فولكه‌ی‌ نالیی‌ لە سلێمانی‌‌ چووەتە‌ سه‌ر دوكانێك و به‌ ده‌مانچه‌ كه‌سێكى لەناو‌ دوكانەكدا دەكوشێت‌ لەپاشان تۆمەتبارەكە هه‌ڵهاتووە، بەڵام دوای‌ گه‌یشتنی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس بۆ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌ توانراوە تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنه‌وه‌ ده‌ستگیر بكرێت‌ و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ده‌مانچه‌یەش‌ داگیراوە كه كەسەكەی پێكوشتووە.
هەروەها لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە تۆمه‌تبارەكە ناوی (د، ك) له‌دایكبووی‌ (1984)ە و به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 405 له‌ یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ئێستا لە زیندانە‌، هاوكات له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌راو دۆسیەی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وە و تائێستا هۆكاری ئەو رووداوە نەزانراوە هەر بۆیە لێكۆلینەوە بەردەوامە.

Top