وتەبێژی فراكسێۆنی پارتی رایگەیاند كە سەرۆکی پەرلەمان بۆ کێشە جدییەکان و خەمە گەورەکان رێگانادات چارەسەر بخەنەڕوو
فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بایکۆتی دانیشتنی 9/11/2021 پەرلەمانی کرد و وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەپرێس كۆنفرانسێكەوە ئەوەی خستەڕوو کە داوایان کردووە كێشه‌ی كۆچبه‌ران گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ده‌رفه‌تیان پێنه‌درا و بۆیه بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانیان كردوە.
وته‌بیژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە پرێس کۆنفرانسێكدا رایگەیاند بۆیە بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانمانکرد، چونكە سەرۆکی پەرلەمان بۆ کێشە جدییەکان و خەمە گەورەکان رێگانادات چارەسەر بخەینەڕوو، بەڵام ئامادەیە كێشەیەك دروست بكات و ئاژاوەو هەراو بابەتی لابەلای دوور لەبارودۆخی خەڵك بكەینە گەرمترین باسی ناو پەرلەمان و لەبارەی ئەو كێشەی ئێستای كۆچبەرانەوە كە كێشه‌ی كۆچبه‌ران له پۆڵه‌ندا نییه، به‌ڵكو ده‌بێت لێره كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕالی بارودۆخەكە چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌بێت په‌رله‌مانی كوردستان گرنگی به‌و بابه‌ته بدات، گەرچی ئێمه داوامان له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد ده‌رفه‌تمان پێبدات بۆ ئەوەی كێشه‌ی كۆچبه‌ران گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ده‌رفه‌تمان پێنه‌درا، هەر بۆیه بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانمان كرد.