ئیسرائیل دژایەتی گواستنەوەی کونسوڵخانەی ئەمریکا دەکات بۆ کاروباری فەلەستین بۆ قودس

ئیسرائیل دژایەتی گواستنەوەی کونسوڵخانەی ئەمریکا دەکات بۆ کاروباری فەلەستین بۆ قودس

 

 

حکومەتی بایدن پلانی هەیە کونسوڵخانەی خۆی بۆ کاروباری فەلەستین لە ئۆرشەلیم بکاتەوە  ئیسرائیل دژایەتیی ئەو بڕیارە دەکات و دەڵێت: پێویستە کونسوڵخانەکە بگوازرێتەوە بۆ جودە و سامەریا و دژایەتیی دامەزراندنی کونسوڵخانە لە ئۆرشەلیمی کردووە، کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە ئۆرشەلیم  لەژێر ئیدارەی دۆناڵد ترامپ داخرا، هەروەها بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە تەلئەبیبەوە گواسترایەوە بۆ قودس .

پلانی جۆ بایدن بۆ دووبارە کردنەوەی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ئۆرشەلیم بۆ چارەسەرکردنی کاروبارەکانی فەلەستین، بە ناڕەزایی ئیسرائیلەوە کۆبووەوە ئیسرائیل دەڵێت: پێویستە کونسوڵخانەکە بگوازرێتەوە بۆ جودیە و سامەریا.

کونسوڵیخانەی گشتی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کاروباری فەلەستین لە ماوەی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ داخرا، ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ باڵیۆزخانەی خۆی لە تەلئەبیب گواستەوە بۆ قودس، ئەم هەنگاوە لەگەڵ هەڵگەڕانەوەیەکی فەلەستینییەکان بەدیکرا کە بە لێدانێکی کوشندە لە پرۆسەی ئاشتیدا بینیرا.  

یەکێک لە دروشمە سەرەکییەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ، دانپێدانانی قودس بوو، بە پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئەم شارە.

دوابەدوای ڕاگەیاندنی پلانی ئیدارەی جۆ بایدن بۆ دووبارە کردنەوەی کونسوڵخانەی ئەمریکا بۆ فەلەستینییەکان، لە ئۆرشەلیم، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕاپۆرتێکی لەسەر قودس بڵاوکردەوە و کاردانەوەی لەسەر بڕیار و پلانی حکومەتی ئیسرائیل بۆ ئیدارەی جۆ بایدن.

بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئیدارەی بایدن پلانی هەیە کونسوڵخانەی خۆی لە ئۆرشەلیم بکاتەوە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی واشنتۆن لەگەڵ فەلەستینیەکان  ئیسرائیل دژایەتی پلانەکەی جۆ بایدن دەکات و دەڵێت: کونسوڵخانەکە دەبێت لە ڕامەڵڵا بێت نەک لە قودس.

هێشتا هیچ بەروارێک بۆ جێبەجێکردنی پلانی نوێی جۆ بایدن دیاری نەکراوە.

نەفتالی بینێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە ناڕەزایی بەرامبەر پیلانەکەی جۆ بایدن بە پەیامنێرانی گوت: هەڵوێستی من جدییە و ئەمریکییەکان ئاگادارکراونەتەوە کە شوێنێک لە ئۆرشەلیم بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەی ئەمریکا بە ئامانجی کردنەوەی خزمەتێک بۆ فەلەستینییەکان بوونی نییە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top